وێنهیی، بهڵێنی پێشمهرگه بۆ ساڵی نوێ
مقەدەم (جادر سلێمان) لە میحوەری خازرەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لێرە و، لە هەموو میحوەرەکانی دیکەیشدا، پێشمەرگە ورەیان بەرزە و، تا خاکی پیرۆزی کوردستان ڕزگار نەکەن و تیرۆریستان وەدەرنەنێن ڕاناوەستن."
گوتیشی: ڕاستە ساڵی 2015 پۆلێک پێشمەرگەی قارەمانمان لێ شەهید بوو، بەڵام داری ئازادی بە خوێن ئاو دەدرێت؛ پێشمەرگە لەو ساڵەدا داستانی زۆر گەورەیان تۆمار کردووە؛ وا پێشمەرگە وای لێ هاتووە لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا باس دەکرێ؛ بۆیە هیوادارین ساڵی 2016 ببێتە ساڵی ئازادبوونی کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان لە سای (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە."
بهكۆی دهنگی ئهو پێشمهرگه قارهمانانی میحوهری خازر بهڵێن دهدهن بۆ ساڵی نوێ، زیاتر پارێزهری خاكی پیرۆزی كوردستان بن.
