وێنهیی؛ بهفربارین له كوردستاندا
(مەغدید عەریف) بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە حاجی ئۆمەران و چۆمان بەفرێکی باش باریوە، بۆ ئەو مەبەستەیش تیمەکانی بەفر ڕاماڵین دەستیان بە خاوێن کردنەوەی ڕێگەوبانەکان کردوو و تا ئێستایش هیچ گرفتێکی هاتوچۆ، بەتایبەتی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دروست نەبووە و جموجۆلی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە.
گوتیشی: لە دیوی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ کێشەیەک نییە، بەردەوام تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر و بەرگریی شارستانی بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە ئامادەباشیدان، بەڵام ئەوەی هەرچی تایبەت بێت بە دیوی ئێران، تا ئێستا نازانین خاوێنان کردووەتەوە، بەڵام دیارە ئەوانیش ڕێگەبانەکانیان خاوێن کردووەتەوە ئەگەرنا کێشە دروست دەبوو، بەڵام تا ئێستا هیچ کێشەیەک نیە و جموجۆلی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوا.
لەلایەکی دیکەوە، لە هەر دوو شارۆچکەی مێرگەسۆر و ئامێدی، بە ڕێژەی جیاجیا بەفر باریوە، کە لە هەندێک ناوچە زیاتر لە 20 سم بەفر باریوە، بەڵام بەهۆی خاوێن کردنەوەی ڕێگە و بانەکان نەبووەتە هۆی پەککەوتنی ڕێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
