461 داواكراوی هەرێمی كوردستان هێشتا دەستگیر نەكراون

 461 داواكراوی هەرێمی كوردستان هێشتا دەستگیر نەكراون
بەپێی راگەیاندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئێستا (461) داواكراو لە هەرێمی كوردستاندا هەن كە بڕیاری دەسگیر كردنیان بۆ دەرچووەو لەوانە (87) داواكراو لە دەروەی هەرێمن.



لەو راگەیاندراوەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، كە كۆپییەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا هاتووە: "پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 30-12-2015 لە كۆبوونەوەیەكی لێژنەی ئۆپەڕاسیۆنی باڵا، بە سەرپەرشتدی "فەریق جەبار یاوەر مەندە" ئەمینداری گشتدی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای مافناس "عەبدوڵڵا خەیلانی" بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پۆلیسی هەرێم ئەنجام درا، لەگەڵ لێپرسراوانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، لە زاخۆوە هەتا خانەقین، كە (9) ژووری ئۆپەڕاسیۆنن و بەڕێوەبەرانی پۆلیسی ناوچەكانن و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەزگای ئاسایش هەرێمی كوردستان.



مەبەست لەو كۆبوونەوەیە بەدواداچوون و گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی باڵا و ژوورەكانی ئۆپەڕاسیۆنی ناوچەكانی لە بواری دەستگیركردنی داواكراوان، لەلایەن دادگا كانەوە كە بۆ زانیاریی زیاتر لەو بارەوە لە كۆتایی ساڵی (2011) و لە سەربڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێم بەمەبەستی هاوكاری كردنی دادگا كانی هەرێمی كوردستان، بۆ دەستگیر كردنی ئەو داوا كراوانەی ماوەیەك بوو دەستگیر نەكرابوون، لێژنەیەكی ئۆپەڕاسیۆن باڵا دامەزرا لە نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش هەرێم، بە سەرپەرشتی فەریق "جەبار یاوەر مەندە" ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای مافناس "عەبدوڵڵا خەیلانی" بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم كە (9) ژووری ئۆپەڕاسیۆنیش دامەزرا لە ناوچە جیا جیاكانی كوردستان، بۆجێ بەجێ كردنی ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتی هەرێم، كە ژوورەكانی ئۆپەڕاسیۆنی ناوچەكان بەستراونەتەوە بەژووری ئۆپەڕاسیۆنی باڵاوە".



لەو كاتەوە هەتاكو ئێستا كە بەهۆی دامەزراندنی ژووری ئۆپەراسیۆن باڵا و ژوورەكانی ئۆپەڕاسیۆنی ناوچەكانی توانراوە (1875) داواكراو لە لیستێكی (2336) داواكراو دەستگیر بكرێت و تەسلیم بە دادگا كانی هەرێمی كوردستان بكرێن، كە ئەوەی ماوە لە ئێستا كەدا لەو لیستە داواكراوانەدا (461) داواكراو هەیە بەم شێوەی خوارەوەیە.



(374) داواكراو لەناوەوەی هەرێمن (56) داواكراو لە دەرەوەی هەرێمن (31) داواكراو لەدەرەوەی وڵاتن،
لەم كۆبوونەوەدا چەخت كرایەوە لەسەر بەردەوام بوونی كارەكانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی باڵاو ژوورەكانی ئۆپەڕاسیۆنی ناوچەكان، بۆ دەستگیركردنی ئەو داوا كراوانەی ماون و رێووشوێنی گونجاو، بۆ ئەنجام دانی كارەكان دیاری كراوان و یەكێك لەڕی وشوێنە گرنگەكان ئەوەبوو كە هەر كەسی و لایەنێك لەهەرئاستی لێپرسراویەتی بێت وداڵدەی داواكراو لەلایەن دادگا بدات، ئەو داڵدە كەرەكە بەشدار دەبێت لە تاوانی داواكراو بە هەمان یاسا سزا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.










باسنيوز
Top