پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی ڕادەگەیەنێت
لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە، گشت بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی ئاگركوژێنەوە و هێزە تەناهییەكانی تر، پلانێكی ئەمنیی ئۆكمەیان داڕشتووە.
لیوای عەبدولخالق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ پلانەكە لە ناوەوە و دەرەوەی شار جێبەجێ دەكەن و لە سەرجەم شوێنە گشتییەكانیش بە وردی چاودێریی دۆخی ئەمنی دەكەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕوونیشی كردەوە، ئەمساڵ هیچ ئاهەنگێكی ڕەسمی لەلایەن حكوومەتەوە بەڕێوە ناچێت و، ئەو شوێنانەش كە ئاهەنگیان تێدا ساز دەكرێت، ئەمنییەتیان دەپارێزرێت.
-KDP
