سەرەتای ساڵی دابێ، ئهمهریكا دوو لیوای پێشمهرگه پڕچهك دهكات
سوپاسالاری پێشمەرگە (فەریق جەمال ئیمینکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیوای یەک و دووی ھێزی پێشمەرگە دیسان ڕێک دەخرێنەوە و، پڕچەکیش دەکرێن؛ هەڵبەت ئەم کارە دەکەوێتە ساڵی نوێ."
سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی، چاوەڕوان دەکەین ئەمەریکاییەکان لە ناوەڕاستی یەکەم مانگی ساڵی دابێتەوەدا، ئەو دوو لیوایەی ھێزی پێشمەرگە ڕێک بخەنەوە و پڕچەکیان بکەن."
(فەریق جەمال ئیمینکی) ڕوونیشی کردەوە، پرۆگرامی ئەو دوو لیوایە لەلایەن ئەمەریکا دەبێت و، خۆیشیان مەشق و، ڕاھێنانەوەکەیان پێ دەکەن.
