بڕیاردەری لیژنەی دارایی ڕەخنە لە لیژنەکەیان دەگرێ
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (ھیڤا حاجی میرخان) لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانەوە ڕەخنە لە لیژنەی دارایی دەگرێ، ئاخر لەو دۆخەی ئێستا بێدەنگە و، تا ئێستا ھیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە، لە کاتێکدا پێویست بوو چەندین کۆبوونەوە بکات.
(ھیڤا حاجی میرخان) گوتیشی، دوو جار داوام کردووە کە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بکرێت، بەڵام ئەندامانی لیژنەکە نەھاتوونە بۆ کۆبوونەوە و، نیسابی یاسایی ئەندامان تەواو نەبووە.
(میرخان) زیاتر گوتی، ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ چاکسازییەکانی حکوومەت دەردەبڕین و پێویست بوو لیژنەکەی ئێمە ڕۆڵێکی باڵای ھەبووایە، بەڵام ئەکتیف نییە و نەیتوانیوە ھیچ ڕۆڵێکی ھەبێت.
