قوتابیانی كه‌ركووك له تكریته‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه
(شاخه‌وان عه‌بدوڵا) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی شاری كه‌ركووك كه له زانكۆی تكریت ناویان گه‌ڕابویه‌وه، دواجار (شه‌هرستانی) وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق ئێستا ڕه‌زامه‌ندیی نیشان دا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه بۆ زانكۆی كه‌ركووک."
(شاخه‌وان) گوتیشی: "خه‌می قوتابییه‌كان ئه‌ركی سه‌رشانمانه و، لێره‌وه سپاسی (د. شێركۆ) سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌م كه ڕۆلێكی به‌رچاوی بینی و له‌گه‌ڵم له خه‌تدا بوو بۆ ئه‌م بابه‌ته."
