باندێكی بارزگانیكردن به گورچیله دهستگیر كران
بەڕێوەبەری رایگەیاندن و پێوەندییەكانی ئاسایشی گەرمیان، نەقیب عوسمان عەبدولكەریم بە ماڵپەڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: پاش دەستكەوتنی زانیاری و لێكۆڵینەوەی ورد، لە لایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاساییشی كەلارەوە، توانرا سێ كەس بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی گورچیلەوە دەستگیربكەن كە یەكێكیان كوردە و دوانەكەی دیكەش عەرەبن.
نەقیب عوسمان گوتیشی، تۆمەتبارە كوردەكە ناوی "ب، ع، خ" و دانیشتووی شاری سلێمانییە، ناوبراو لەم جۆرە تاوانانە پێشینەی هەیە و پێشتر چەندین گورچیلەی كڕیوه، ئێستایش گورچیلەی یەكێك لە عەرەبەكانی بەناوی "ا، ع،ع" بە 25 ملیۆن دینار كڕیوە و پێشەكی پێنج ملیۆن دیناری پێداوە. هەروەها لە رێگەی ئەم عەرەبەشەوە، ویستویەتی گورچیلەی عەرەبێكی دیكەش بكڕێت.
رونیشیكردەوە، هاوكات بەڵگەیەکی ساختەی ئەنجامی پشکنینی خوێن کە لە نەخۆشخانەی (الکرامە)ی شاری بەغدا کراوە بە تۆمەتبار (ب، ع،خ" )گیراوە و نەشتەرگەرییەکانیش لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی شاری هەولێر ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاساییشی گەرمیان ئەوەشی خستەروو، هەرسێ تۆمەتباری ناوبراو بە پێی ماددەی (4) لە یاسای ژمارە(85)ی ساڵی1986 تایبەت بە فرۆشتنی جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردوامە.
