فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان تیرۆریستانى داعشیان له خازر بۆردومان كرد
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى رايگه‌یاند كه شه‌وى یه‌كشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، جومجۆڵێكى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى ته‌ل ئه‌سوه‌دى گه‌وره له میحوه‌رى خازر بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆریست كوژران .
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دۆشكهیهكى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى كرمهلێس بۆردومان كرد و له‌ناویان برد .
هاوكات سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه شه‌وى شه‌ممه و نیوه‌رۆى یه‌كشه‌ممه‌ش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، چه‌ند شوێنێكى تیرۆریستانیان بۆدرومان كرد .
