شنگال.. پێشمه‌رگه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان لە دوێشەوەوە له‌ داعش ده‌ده‌ن

 شنگال.. پێشمه‌رگه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان لە دوێشەوەوە له‌ داعش ده‌ده‌ن
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەمید (ھەکار نەھێلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داعش ئەمڕۆ هیچ هێرشێکی نەهێناوە بۆ ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھەندێک جموجۆڵیان ھەبووە و، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش لە دوێنێشەوەوە مۆڵگەکانی داعشیان تێر بۆردومان کردووە. زیانی زۆریان لێیان داوە، بەڵام جارێ قەبارەی زیانەکە دیار نییە."

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر ڕێگای گشتیی ڕۆژئاوای شنگال و بەعاج تیرۆریستانی داعش جموجۆڵیان ھەبووە، بەڵام فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان تێر بۆردومانیان کردوونە و، کۆمەڵێ تیرۆریستیان کوشتووە و ئۆتۆمبێلێکیشیان لێیان سووتاندووە."

گوتیشی، داعش لە ناوچەکە زۆر لاواز بووە و جموجۆڵیشیان کەم بووەتەوە و لە ھەرشوێنێک جموجۆڵیان ھەبێت، پێشمەرگە و فڕۆکە لێیان دەدەن.
Top