ئه‌م حه‌فته‌یه‌ پاره‌ی به‌شه‌ خۆراكی فه‌وتای هاووڵاتیان ده‌گات

 ئه‌م حه‌فته‌یه‌ پاره‌ی به‌شه‌ خۆراكی فه‌وتای هاووڵاتیان ده‌گات
بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان لە ھەولێر دەڵێت، لیستی ناوەکانیان بەدەست گەیشتووە و، بڕیارە ئەم حەفتەیە چەکی پارەکەیان بەدەست بگات و، بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشی دەکەن؛ ھەر ھاووڵاتییەک و ١٨ھەزار دیناری پێ دەدرێت.

بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان لە ھەولێر (دارا دزەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیستی ناوی ھاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی پارەی بەشە خۆراکە فەوتاوەکەی پار، گەیشتووە و، وا چاوەڕێینە چەکی پارەکەیش بگات، هەتا دابەشی بکەین."
(دارا دزەیی) گوتیشی، بڕیارە ئەم حەفتەیە چەکی پارە بگاتە دەستیان و، کەینێ گەیشت دابەشی دەکەن.
(دزەیی) ڕوونیشی کردەوە، لە جیاتی خۆراکە فەوتاوەکەی ئەو چەند مانگە، ھەر ھاووڵاتییەکی ١٨ھەزار دینار وەردەگرێت.
Top