نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان و داوودئۆغلودا باسی چی كرد؟
سه‌ره‌تا بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) كۆ بووه‌وه و، (داوودئۆغڵو) زۆر به گه‌رمی پیشوازی لێ كرد و، ماوه‌ی سه‌عاتێك كۆبوونه‌وه‌یان كرد. دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ساز نه‌دا.
بڕیار بوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) سه‌عات 9ی ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا (ئه‌ردۆگان) وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عات 2 به كاتی توركیا ده‌ستی پێكرد و، ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش سه‌عاتێك و 10 خوله‌كی خایاند.
ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێنی توركیا، له كاتی شڕۆڤه‌كردنی سه‌ردانه‌كه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ توركیا، گوتی (بارزانی) به جانتایه‌كی پڕه‌وه هاتووه بۆ توركیا و، له‌ناو جانتاكه‌یدا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرینگ هه‌ین كه پێویسته قسه‌یان له باره‌وه بكرێت. ئه‌وه‌ی زۆریش گرینگه و زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هاتنی ئه‌و هێزه‌ی توركیا بووه بۆ باشیك و پاشان پاشه‌كشه‌پێكردنی.
ئه‌وه‌نده‌ی زانراوه، (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆماری توركیادا هه‌مان ته‌وه‌ری باس كردووه و، بۆچوونی هه‌ردوو سه‌رۆكیش وه‌كو یه‌ك بووه، به تایبه‌ت له باره‌ی ناردنی هێزی توركیا بۆ عێراق و راهێنان به پێشمه‌رگه و، هێزی عێراقی.
وه‌ك زانراوه (ئه‌ردۆگان) زۆری لا مه‌به‌ست بووه كه بزانێت هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چییه به‌رانبه‌ر به راهێنانی پێشمه‌رگه و هێزی عێراقی، چونكه گرووپی تیرۆریستی داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان و، ته‌نیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی نییه.
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ (داوودئۆغڵو) و (ئه‌ردۆگان)دا باس كراوه، چۆنیه‌تیی هاوكاریكردنی توركیا بووه له رووی داراییه‌وه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت داخستنی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل كه زیانێكی زۆری ئابووری بۆ هه‌ردوو لا هه‌بووه و، بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و لایه‌نه گفتوگۆیان كردووه.
ته‌له‌ڤزیۆنی ناوبراو زانیاری وه‌رگرتووه به‌وه‌ی، توركیا مه‌به‌ستیه‌تی ببێته كڕیاری گازی سرووشتیی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه كاتێك باسیان له لایه‌نی ئابووری كردووه، گازی سرووشتیش به گرینگییه‌وه باسی لێوه كراوه.
ئه‌وه‌ی كه زۆر گرینگ بوو و میدیاكانی توركیایش باسیان لێوه كرد، دانانی ئاڵای كوردستان بوو له پاڵ ئاڵای توركیا و عێراقدا، چونكه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئانكارای كرد و له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆماره‌وه پێشوازی لێ كرا و به هه‌مان شێوه ئاڵای كوردستانیان له پاڵ ئاڵای توركیادا دایبنێت، ئه‌مه بۆ دووه‌مین جاره كه توركیا گرینگی به ئاڵای كوردستان بدات و له پاڵ ئاڵاكه‌ی خۆیدا دایبنێت. هه‌روه‌كو چۆن كاتێك سه‌رۆكی وڵاتێكی بیانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات و ئاڵای ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌واسن، به هه‌مان شێوه ئاڵای كوردستانیش له كۆشكی دۆڵمه باخچه سه‌رنجی هه‌مووانی راكێشا.
