ئەمریکا و کورد ئۆپەراسیۆنێکی دیكە بۆسەر داعش ئەنجام دەدەن
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک رایگەیاند، کاژێر 23:00 ی شەوی رابردوو، کردەیەکی دابەزین بە فڕۆکە لەلایەن هێزێکی هاوبەشی ئەمریکی و کوردی لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک روونیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆسەر دادگایەکی داعش ئەنجامدراوە و تێیدا شەڕ و پێکدادان روویداوە، داعش کوژراو و بریندار و دەستگیرکراوی هەیە.
عەمید سەرحەد قادر گوتیشی "بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە کوژراوەکان ناوی (حوسێن عومەیر عەسافیە)، کە یەکێکە لە فەرماندە سەربازییەکانی داعش".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە دواتر ئەو هێزە هاوبەشەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجامداوە وردەکاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنە بڵاوبكاتەوە. رەتیشیکردەوەلەو ئۆپەراسیۆنەدا هیچ پێشمەرگەیەکی دیل ئازادکرابێ
رووداو
