نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ داودئۆغڵو کۆبووەوە

 نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ داودئۆغڵو کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیستەنبوڵ و لەیەکەمین دیداریدا لەلایەن ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە بە ئاڵای کوردستان پێشوازی لێکرا.

کۆبوونەوەی یەکەمی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو و دواتر لە کاژێر 15:00 لە نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستەنبوڵ لەلایەن ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازی لێدەکرێت".

ئەجیندای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 3 تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت کە بریتی دەبن لە 1- هەوڵدان بۆ وەرگرتنی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان2- چۆنیەتی هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا 3- گفتوگۆ لەسەر دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کە بەهۆی دۆخی باکووری کوردستانەوە زۆر جار و بۆ ماوەیەکی زۆر دادەخرێت.



















رووداو
Top