نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەستەمبوڵ

 نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەستەمبوڵ
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.


ئەمرۆ (26\12\2015) "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و بڕیارە هەر ئەمرۆ لەگەڵ "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆککۆماری تورکیا و "ئەحمەد داود ئۆغلۆ "سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، لەبارەی ئامانجی سەردانەوەکەشەوە هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە.
Top