جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م مه‌سیحیه‌كان ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی رۆژی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كلدان سریان ئاسوریهكانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سیحیه‌كانی عیراق و جیهان ده‌كه‌ن .
ئه‌وه‌یان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه پشتیوان و هاوكاریان ده‌بین له‌و میحنه‌تانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دووچاری هاتونه‌ته‌وه‌و پاڵپشتیان ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان وبه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان هه‌ر به‌م بۆنه‌یه سڵاو بۆ خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌نێرین ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌خاك و كه‌رامه‌تمان ده‌كه‌ن و هێرشی ناره‌وای تیرۆریستان تێك ده‌شكێنن .
له خوای گه‌وره داواكارم ئه‌و بۆنه‌یه به خێر و خۆشی و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بۆ گه‌له‌كه‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه‌و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان بگرێته‌وه .
دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی ، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
24ـی 12ـی 2015
