ته‌رمی 15 كوردی ئێزدی له يۆنانه‌وه دەهێنرێنەوە باشووری كوردستان
خه‌يری بۆزانی بەڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راگه‌ياند:" به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و نووسينگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تەرمی 15 كوردی ئێزدی كه له دەریای ئیجە يهختيان نقومبوو و گيانيان له‌ده‌ستدابوو، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكەخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرەوە ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باشووری كوردستان".
خه‌يری بۆزانی راگه‌ياند" ته‌رمی دوو كه‌سی دیکەش ئاماده‌يه، بەڵام هێشتا ئاماده‌كاری تهواونهكراوە و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌وانيش ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و ته‌رمانه زياتر پياون، به‌ڵام ژن و منداڵيشيان تێدايه".
رۆژی 9-12-2015 يهختێك له ده‌ريای ئيجهدا كه زۆربەیان له كوردانی ئێزدی بوون و ويستوويانه بچنه ئه‌وروپا، ژێر ئاو کەوت و 31 كه‌س گیانیان لەدەستدا.
رووداو
