"له‌نێو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا باسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن"
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی (كریستوڤه‌هێل) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی سپلیكیان له میحوه‌ری تلسقۆف كرد و له‌لایه‌ن لیوا تارق (سلێمان هه‌رنی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی سپیلك و به‌رپرسی میحوه‌ری تلسقوف كوبنه‌وه پێشوازیان لێ كرا.
(تارق هه‌رنى) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی راگەیاند: شاندی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڵێنیان دا له‌نێو په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا باسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیشیان بێ بۆ یارمه‌تی پێشمه‌رگه هه‌وڵی بۆ بده‌ن.
