"ڕێگایەكی باش بۆ رایكردنی مامهڵهی خانهنشینكردنی پێشمهرگه شههیدهكان بدۆزنهوه"
شاندێکی بەرزی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووكیان کرد و، دکتۆر کەمال کەرکووکی بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك بەگەرمی پێشوازیی لێیان کرد.
شاندێكی باڵای پێشمهرگه لە دانشتنێکدا بۆ ههماهەنگیی باشتر نیوان میحوەر و وەزارەتی پێشمەرگە، ئاڵوگۆڕی بیرورڕا کرا دەربارەی بارودۆخی هێزەکانی پێشمەرگەیسنووری میحوەر و پێداویستیەکانیان و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیماناندا.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك کۆی پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و میحوەر لە گشت ڕوویەکەوە بۆ شاندە باڵاکەی وەزارەت باس کرد؛ لە تەوەرێکی تردا د.کەمال کەرکووکی داوای لە شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کرد ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ چاكکردنی بەڕێوەچونی مامەڵەی خانەنشینکردنی ئەو پێشمەرگە سەربەرزانەی کە شەهید بوونە؛ بەو مەبەستەش پێشنیاری کرد هەر لە وەزارەتدا بەشێك بکەنەوە کە ئەرکیان ئەوە بێت مامهڵهی شەهیدە سەربەرزەکان تەواو بکەن لە گشت دایرەکاندا بەبێ ئەوەی کەسوکاری شەهیدەکان بەدواداچون و ئەمبەروئەوبەر بکەن و، لە پێش فەرمانگە و وەزارەتەکاندا سەرە بگرن و، چاوەڕوان ببن. ئەو بەشە ئەرکیان ئەوە بێت ئەوان مامەڵەی شەهیدەکان تەواو بکەن و، بۆیانی ببەنە ماڵەوە؛ شاندی بالای وەزارەت پێشنیارەکەیان بە گرنگ وەرگرت و بەڵێنیان دا کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی. هەردوو لا سەردانەکەیان پێ باش و، بەسوود بوو.
شاندی وەزارەتیش دەستخۆشیان کرد لە ڕۆڵ و چالاکی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك و گشت ئەو هێزانەی کە لە سنووری میحوەرەکەدا کار دەکەن، کە زۆر باش توانیویانە ناوچەکە لە تیرۆریستانی داعش پاك بکەنەوە و بەوپەڕی ئامانەتەوە گشت دانیشتووانی کەرکووكیان بەبێ جیاوازیی نەتەوە، ئایین، زمان، پاراستووە. سۆزیانیش دا بۆ هاوکاریی زیاتر لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ ئەوەی باشتر و زووتر تیرۆریستان لە خاکی کوردستان دەربکەین و ڕاویان بنێین.
