شاخەوان عەبدوڵڵا: بەغدا ناتوانێ بە پڕچەککردنی پەکەکە، یەکریزیی کورد لە بادینان تێک بدات
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەغدا ئەگەر چەکیش بداتە پەکەکە، بە ئاشکرا پێی ناکرێ و، بە دزییەوە دەیکات؛ لەوە دەترسێ تورکیا لێیان بێتە جواب؛ بەغدا بەو کارە دەیەوێ هەم زۆر بۆ تورکیا بهێنێت و، هەم لە ناوچەی بادیناندا دەسەڵاتی پەکەکە فراوان بکا؛ بادینان تاکە ناوچەیەکە بەغدا نەیتوانیوە خەڵکی خۆیانی تێ بخزێنێت و، یەکڕیزی کوردی لێ بشکێنێت. ئەوەتا حەشدیشەعبییان خزاندووەتە کەرکووک و دوزخورماتوو و، سەعدیە و، جەلەولاوە و، مەرامی خۆیانی پێ دێننە دی."
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری گوتیشی، لەبەر ئەوەی ھیچ ڕۆڵێکی لە ناوچەی بادیناندا نییە، دەیەوێت ھەر هیچ نەبێ، ھێزێک ھەبێت پشتگیریان بکات و، درز بخەنە ناو کورد.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) ڕوونیشی کردەوە، ڕەنگە کۆمەڵێک خەڵکی نەفسنزم لەبەر پارە، ماوەیەک خۆی بە عێراق بفرۆشێت، بەڵام دواجار ھەست دەکەن کە کوردن و، دەگەرێنەوە بۆ بەرەی گەل؛ ئەو کارەی عێراق سەر ناگرێت.
دوێنێ شاندێكی په‌كه‌كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقدا كۆ بوونه‌ته‌وه.
گوایه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه، په‌یوه‌ندی به نزیكبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و عێراقه‌وه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێوان توركیا و عێراق و له‌و نێوه‌نده‌شدا عێراق ده‌یه‌وێ په‌كه‌كه به كار بهێنێ.
زانیارییه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن كه، پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ له‌و دۆخه‌دا عێراق چه‌ك به پارتیی كرێكارانی كوردستان بدات، تاوه‌كو بتوانێ له‌و رێگه‌یه‌وه گوشار بخاته سه‌ر توركیا به كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی هێناویه‌تییه نزیك شاری مووسڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای رووسیا و ئێران ناگونجێ.
