پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 20 تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 20 تۆمەتباری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی 20 تۆمەتباری راگەیاند، کە بەتۆمەتی جیاواز و لەشوێنی جیاواز دەستگیرکراون، هەروەها تۆمەتەكانیشیان بەسەردا ساخبوونەتەوە.

بەپێی ئەو راگەیاندنە، بچووکترین تۆمەتبار تەمەنی 16 ساڵ بووە و، بەتەمەنترین تۆمەتباریش تەمەنی 49 ساڵ بووە. دوو لە دەستگیرکراوەکان بەتۆمەتی کوشتن و دزیکردن گیراون و، 18 تۆمەتبارەکەی دیکەش بەتۆمەتی دزیکردن بەندکراون.

ئەوانەی دەستگیرکراون و تۆمەتەکانیان بەپێی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر بەسەردا ساخبووەتەوە، بریتین لە:

كوشتن

1. تۆمەتبار (ع.ر.ش)، تەمەن 30 ساڵ، پیشە كاسب، كە لە 20/5/2014 لە بەحركە چووەتە سەر ماڵی برایەكەی و لەسەر بڕی 8 هەزار دۆلار كوشتوویەتی، بەڵام لە 10/12/2015 پۆلیس توانی دەستگیری بكات، ئێستاش ئەم تۆمەتبارە بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادان دەستگیركراوە.

2. تۆمەتبار(ف.ع.ق)، تەمەن 31 ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار(م.م.ع)، تەمەن (٢٣)ساڵ، پیشە كاسب،
تۆمەتبار(ر.م.ص)، تەمەن 28 ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار(ت.ف.ع)، تەمەن 19 ساڵ، پیشە كاسب، ئەم چوار تۆمەتبارە تاوانی كوشتن و‌ دزیكردنیان لە كارگەی كەسارە و دزینی ئۆتۆمبێل و رێگری و هێرشكردنەسەر فرۆشگای خواردنەوە كهولییەكان لە كۆمەڵگەی شاوێس و بەستۆرە ئەنجامداوە، ئێستاش بەپێی ماددەكانی (429، 430، 406، 446) لە یاسای سزادان بەندكراون.

دزی

3.تۆمەتبار (م.ش.هـ)، تەمەن 18 ساڵ، پیشە بێكار، هەڵساوە بە دزینی 26 ملیۆن دینار لە گەڕەكی كوردستان و 40 مەتری، ئێستایش تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان.

4. تۆمەتبار (ق.غ.ص)، تەمەن 28 ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ر.خ.ع)، تەمەن 26 ساڵ، پیشە كاسب، ئەم دوو تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی هەزار و 200 دۆلار و بڕێك زێر، ئێستاش بەندن بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزدان.

5. تۆمەتبار (م.د.م)، تەمەن 19 ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ك.ا.ا)، تەمەن 18 ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ع.ب.ع)، تەمەن 20 ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ا.ن.ع)، تەمەن 16ساڵ، پیشە كاسب، ئەم چوار تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی (6,500,000) شەش ملیۆن و نیو و 800 دۆلار و لاپتۆپ و ئایفۆنێك، لە گەڕەكەكانی عەینكاوە و هەڤاڵان و مامزاوە و تەعجیل و بازاڕی گومرگ، ئێستاش تۆمەتباران بەندن بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان.

6. تۆمەتبار (ا.ح.ح)، تەمەن 21 ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تۆمەتبارە هەڵساوە بە دزینی كارت لە سێ ماركێت لە گەڕەكی ژیان، ئێستاش تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان.

7. تۆمەتبار (ا.ع.م)، تەمەن 32 ساڵ، پیشە مامۆستا، تۆمەتبار(م.ع.م)، تەمەن 18 ساڵ، پیشە قوتابی، ئەم دوو تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (نیسان سەنی)، لە نزیك یاریگای فرانسۆ میتران، ئێستاش ئەم دوو تۆمەتبارە بەندن بە پێی ماددەی (446) لە یاسای سزادان.

٨. تۆمەتبار (ص.ص.ت)، تەمەن 26 ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (س.ح.م)، تەمەن 24 ساڵ، پیشە كاسب، ئەم دوو تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی جانتای ئافرەتان لە نێو بازاڕدا، ئێستاش بەندن بە پێی ماددەی 442 لە یاسای سزادان.

٩. تۆمەتبار (ج.ر.م)، تەمەن 49 ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ش.ع.ع)، تەمەن 26 ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (م.ش.ع)، تەمەن 24 ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تۆمەتبارانەش هەڵساون بە ئەنجامدانی دزینی 5 ئۆتۆمبێلی لاندکرۆسەر (وەنەوشە)، ئێستایش تۆمەتباران بەندن بەپێی ماددەكانی (442، 447 ، 448 ، 449) لە یاسای سزادان.


Top