خورماتوو، کێشەی نهخۆشخانهیشی تێ کەوت
قایمقامی خورماتوو شەلال عەبدول بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری و پزیشكانی نەخۆشخانە گشتییەکەی خورماتوو كۆ بووینەوە؛ باسی كێشە و گرفت و كەموکووڕییەكان كرا و، لە سەرووی هەمووشیانەوە هێنانەوەی ئێشكگری شەوانە، وەکو جاران."
ڕوونیشی كردەوە، بریاریش دراوە نەخۆش و برینداری هێزە ئەمنییەكان "پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس، حەشدیشەعبی و سوپای عێراق" ڕەوانەی بنكەكانی تەندروستی بكرێن، جا بۆیە بنكەی هێزە كوردەكان و هێزەكانی دیكە جیا كراونەتەوە؛ نەخۆشخانە گشتییەکەی خورماتوویش تایبەت دەبێت بە هاووڵاتیانی لاشەڕ.
