لیژنەکەی پەرلەمان ھەڵنەوەشاوەتەوە و تا چەند ڕۆژی دی دەستبەکار دەبێ
(مەردان خدر) ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەیەک لە سەرجەم فراکسیۆنەکان دروست کراوە و، سەردانی ھەموو فراکسیۆنەکانی کردووە و، ئامادەیی خۆیان پیشان داوە و تەنها گۆڕان ئامادە نەبووە بەشدار ببێت لەو لیژنەیەدا؛ لیژنەکە لەگەڵ لایەنەکاندا گفتوگۆ بکات بۆ چارەکردنی قەیرانە سیاسییەکەی ھەرێمی کوردستان؛ لایەنەکان پێیان باش بوو تایبەت پارتی و گۆڕان بەشدار بن، بەڵام گۆڕان ئامادە نییە بەشدار ببێت."
(مەردان خدر) گوتیشی، بڕوا ناکەم کاری ئەو لیژنەیە سەر بگرێت، بەڵام گفتوگۆ زۆر باشترە لە تۆران؛ ھەرچەندە ئێستاش گفتوگۆ بەردەوامە لەنێوان لایەنەکاندا، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە پەرلەمان بکەوێتەوە کار، لەبەر ئەوەی ئێستا وەکو پێویست نەیتوانیوە کار بکات.
(خدر) ڕوونیشی کردەوە، ئەو لیژنەیە بەھیچ شێوەیەک ھەڵنەوەشاوەتەوە و تا چەند ڕۆژی تر بەرنامەی کاری خۆی دیاری دەکات و، دەستبەکار دەبێت، کە چۆن ئەو قەیرانە سیاسیەی ھەرێمی کوردستان چارە بکات.
دەیشڵێ گۆڕان دەڵێن تا (یووسف محەمەد) و، وەزیرەکان نەگەڕێنەوە دەسەڵات، بەشدار نابن؛ لێ پارتیی ئاخر بڕیاری داوە و، تازە لێ ناگەڕێ یووسف محەمەد بگەڕێتەوە. جگە لەوە پارتیی ھیچ گفتوگۆیەکی بەمەرج قهبووڵ ناکەت و، ئامادەیە بەبێ مەرج لەگەڵ ھەموو لایەنەکاندا گفتوگۆ بکات.
