ئێران هەوڵی وشکردنی دوو بەندای دووکان و دەربەندیخان دەدات
سێ په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وشككردنی هه‌ردوو به‌نداوى دووكان و ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا سێ په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق "مەحموود ره‌زا، ره‌نگین عه‌بدوڵڵاو ئه‌مین به‌كر" نیگه‌رانیی خۆیان له وشككردنى هه‌ر دوو به‌نداوى دووكان و ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه رایگه‌یاند.
له پرێسکۆنفڕانسهکهدا مەحموود ره‌زا، نوێنه‌رى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، گوتى: "ئێران ده‌ستی كرووه به درووستكردنى 9 به‌نداوى گه‌وره و پێنجى بچووك و چه‌ند تونێلێك بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى هه‌ردوو به‌نداوى دووكان و ده‌ربه‌ندیخان گل بداته‌وه".
ئه‌و گوتيشی "به‌هۆى درووستكردنى ئه‌و به‌نداوانه و بەتایبەت بەنداوی داریان لە نزیک پاوە كێشه‌یه‌كى گه‌وره به‌ره‌وڕووی هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته‌وه، چونكه تەنیا سه‌رچاوه‌ى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و 40% ی سه‌رچاوه‌ى ئاوى دووكان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه دێ، به‌ڵام به دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه هه‌ر دوو رووباره‌كه وشك ده‌بن".
باس‌نیوز
