هاوپەیمانییە ئیسلامیە سونیەکە پەکەکەی خستە لیستی تیرۆرەوە
بەگوێرەی ژمارەی ئەمڕۆ شەممەی رۆژنامه‌ى ئه‌لوه‌ته‌نى سعودی، حه‌موود زياديى شاره‌زا له كاروبارى گرووپه توندڕه‌وه‌كان دەڵێ ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانياریى هه‌واڵگرى سعودييه، به‌هۆى تێوه‌گلانيان له كرده‌وه‌ى تيرۆريستی و دروستكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامی، کە شه‌ڕى تايفى هەڵدەگیرسێنن و موڵكى گشتيى و تواناى وڵاتان تێکدەدەن، خراونه‌ته ليستى تيرۆره‌وه.
ئەوانەی خوارەوە ئەو رێكخراوانەن کە بەگوێرەی هاوپەیمانی ئیسلامی سونە تیرۆریستن:
داعش له عێراق و سووريا.
به‌ره‌ى نووسره.
ئيخوان موسلمينى ميسر.
حزبوڵڵاى لوبنان.
حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن.
رێكخستنى قاعيده له دوورگه‌ى عه‌ره‌ب.
رێكخستنى قاعيده له وڵاتى رافيده‌ين.
كۆمه‌ڵه‌ى ئهبوسهياف له فليپين.
بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان.
پارتى كرێكارانى كوردستان.
رێكخستنى قاعيده له مه‌غريبى ئيسلامي.
ئه‌نسارى بهيتولمهقديس.
بۆكۆحرام.
بزوتنه‌وه‌ى گه‌نجانى ئيسلامى (سۆماڵ).
ئەو هاوپەیمانیەتییە لەبارەی پەکەکەوە دەڵێ "پارتێكى چه‌كدارى كورديى چه‌پڕه‌و و ماركسيستە. ئامانجى دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆيه و هەرسێ پارتى ژيانى ئازادى لە رۆژهەڵاتی كوردستان (ئێران) و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى له رۆژئاوای كوردستان (سووريا) و پارتى چاره‌سه‌رى ديموكراتى له باشووری كوردستان (عێراق)، به باڵى ئه‌و پارته هه‌ژمار ده‌كرێن".
باس‌نیوز
