ئه‌مڕۆ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سەرۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سەرۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌
ئه‌مڕۆ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا، سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كات‌ و له‌گه‌ڵ سەرۆك بارزانی كۆ دەبێتەوە و پرسی‌ شه‌ڕی‌ داعش تاوتوێ‌ ده‌كات.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌سه‌ردانێك بچێته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم كۆببێته‌وه‌ و پرسی‌ شه‌ڕی‌ تیرۆر و گۆڕانكارییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێ‌ بكه‌ن.

پێشتریش كارته‌ر به‌ سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته‌ شاری به‌غداو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ عێراق كۆبوه‌وه‌و چۆنێتیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عێراق‌و توركیاو گۆڕانكارییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێكران.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵیش بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ عێراق داوای‌ چه‌كی‌ زیاتریان له‌ ئه‌مریكا كردوه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعش.
Top