سبه‌ینێ پۆسته‌كانی یه‌كگرتوو ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه
(شیمال عادل میرۆ) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:" سبه‌ی چوارشه‌ممه سەعات 11ی دەمەونیوەڕۆ، ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا کۆ دەبنەوە و، لەسەر بەربژارەکانی هیهكگرتوی ئیسلامی قسەی خۆیان دەکەن داخوا ڕازین ئەو پۆستەیان پێ بدرێت یاخود نا و، بە دەنگدان یەکلای دەکەنەوە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك گوتیشی: "دوای متمانەدان بەو به‌ڕێزانه‌ی پۆستیان پێ دەدرێت، شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرن و، پارێزگار دەسەڵاتیان پێ ده‌دات و ده‌ستبه‌كار ده‌بن."
شایانی باسە به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، 25 پۆستی سنووری پارێزگای دهۆک دراوە بە یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ لەوانە جێگری پارێزگار و، دوو ڕاوێژكاری پارێزگار و، سێ به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه و دوو به‌ڕێوەبه‌ری گشتی و بەڕێوەبەری چەند بهڕێوەبهرایهتییەکی دیکە.
