به‌ هیمەتی سه‌رۆك بارزانی، نێوانی به‌غدا و ئانكارا هێور بووه‌ته‌وه‌

 به‌ هیمەتی سه‌رۆك بارزانی، نێوانی به‌غدا و ئانكارا هێور بووه‌ته‌وه‌
ئه‌ندامە كوردێکی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دەڵێ، كشانەوەی هەندێ ئۆتۆمبیل و كه‌لوپه‌لی سەربازی هێزی سەربازیی توركیا لە نزیك باشیك هەڵوێستێكی پۆزەتیڤانەی وڵاتی توركیایە و سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی) بۆ توركیا ڕۆڵێكی دیپلۆماسی گێڕا و، بووە هۆی لێكنزیككردنەوەی بۆچوونی بەغدا و ئانكارا بە مەبەستی چارەكردنێكی ڕاست و دادپەروەرانەی ناكۆكییەكان.

د. بێریوان خه‌یلانی ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كشانەوەی هەندێ ئۆتۆمبیل و كه‌لوپه‌لی سەربازیی هێزی سەربازی توركیا لە باشیك لە نزیك شاری مووسڵ هەڵوێستێكی پۆزەتیڤانەی وڵاتی توركیایە، ئەمەش دوابەدوای ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی (سەرۆك بارزانی) بوو لەكاتی سەردانەكەی ئەم دواییەی جەنابیان بۆ توركیا بە مەبەستی هێوركردنەوەی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی سەری هەڵداوە؛ هەروەها بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقه‌رە."

د. بێریوان ڕاشیگه‌یاند: "سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی) ڕۆڵێكی دیپلۆماتیکی گێڕا و بۆچوونی بەغدا و ئانكارای لێک نزیک کردەوە بە مەبەستی چارەكردنێكی ڕاست و دادپەروەرانەی ناكۆكییەكان و، دوور لە گەورەكردنەوەی ڕاگەیانەوانی؛ ئەو کارە پیلان و هەوڵە نەزۆكەكانی دژمنانی عێراقی پووچەڵ کردەوە."
Top