هه‌رێم ده‌یه‌وێ له ساڵی نوێوه ده‌ست به هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بكات
هەرێمی کوردستان بڕی 200 تریلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مەتر سێجا) یەدەگی گازی سروشتی هەیە، کە بریتیە لە 3%ـی تێکڕای یەدەگی جیهان. ئەمەش رۆڵێکی گرینگ دەدات بە پێگەی کوردستان لە بازاڕە هەرێمییەکانی گازدا..بۆ ئه‌م مه‌به سه‌ته ش هه‌رێم ده‌یه‌وێ گازی سروشتی خۆی بكات به سه‌رچاوه‌ی دووه‌می داهاتی و پێوه‌یست به‌م پرسه‌یش (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "بۆ ساڵی 2016 بەرنامەی چاکسازیمان داناوە و، بەو گوێرەیە گازی سروشتی دەردەهێنین و، هەناردەی دەکەین و، دەیکەینە سەرچاوەیەکی دیکەی داهات بۆ هەرێم."
لە ساڵی 2003ەوە، بڕێکی زۆر لە دۆزینەوەکانی گاز ئەنجامدراوە و توانای بەرهەمهێنانی گازیش سەلمێنراوە. لە کاتێکدا چالاکیەکانی بەدواداگەڕان لە چڕبوونەوەدان، بە دڵنیاییەوە گازی زیاتر دەدۆزرێتەوە و تێڕوانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات..هه‌روه‌ك دڵشاد شه‌عبان ده‌ڵێ، "وەکچۆن توانیمان نەوت دەربهێنین و، ناوی کوردستان بچێتە سەر نەخشەی وزەی جیهان و، هەندیک کۆمپانیای گەورەگەورەیش لە بەریتانیا و ئەمەریکا و ڕووسیاوە بۆ کار هاتنە کوردستان ده‌بێ کارێکی وا بکەین چاوی دنیا لە کڕینی گازی هەرێمی کوردستان بێت و، ژێرخانی ئابووریی کوردستانی پێ ببووژێنینەوە؛ خۆی ئەوروپا سەدا60ـی ئەو گازەی پێویستیەتی، هاوردەی دەکا، ئیمەش دەتوانین بڕێکیان بۆ هەناردە بکەین؛ دیارە ناگەینە ڕووسیا چونکە یەکەم وڵاتە لە پەیداکردنی گازدا، به‌ڵام ئێمه‌یش سەنگی خۆمانمان ده‌بێ له دابینكردنی گازی دنیادا."
سیاسەتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ده‌رهینانی گازی سروشتی بە پلەی یەکەم پڕکردەنەوەی پێویستیی ناوخۆییە بۆ وزەی کارەبا و بەکارهێنانە پیشەسازییەکان و دواتر هەناردەکردنه. لە ئێستادا هه‌وڵده‌درێ كه گاز بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بەکار بهێنرێ..حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی پەرەپێداوە بۆ بەرهەمهێنانی وزە کە پشتی بەستووە بە گاز و توانای هەنوکەیی 3 گێگاواتە لەگەڵ بەرهەمهێنانی 3 گێگاواتی تریشدا لە ئایندەیەکی نزیکدا. ئەو بڕە گازەی کە زیادە بێت، بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیە ناوخۆییەکان و تۆڕی ناوخۆی گاز بەکاردەهێنرێت.
جێی ئاماژه‌یه كه، چاوەڕواندەکرێت یەکەم هەناردەی گاز لە 2016 دا ئەنجام بدرێت، ئەمەش سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ تورکیا دەستەبەر دەکات. هەروەها، کوردستان چاوی بڕیوەتە ئەوروپاش کە پێویستی بە سەرچاوەیەکی دابینکردنی مسۆگەر و متمانەپێکراو و هەمەچەشنی گازە. تا بۆ ئه‌ورووپا هه‌نارده‌ی بكات.
