لە خازر ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش كوژران و چەکە قورس و ئۆتۆمبێلەکانیشیان تەقێنرانەوە
لەم بارەوە ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له میحوه‌ری خازر ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش ده‌كوژرێن.
كاتژمێر 9:15 خوله‌كى به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه 13/12/2015 ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى داعش له نزیك گوندی (گه‌زه‌كان) له میحوه‌ری خازر كه خه‌ریكى به‌ستنى چه‌كى قورسى جۆرى ( كاتیۆشا )له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كانیان بوون له‌لایه‌ن فڕۆكه جهنگیبهكانى هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردومان كران.
لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە چه‌كه قورس و ئۆتۆمۆبێله‌كانیان ته‌قێنرانه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فهرماندهىی پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون، سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆرستانه‌ى كه ئامانجی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بوونه كوژراون.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی 13-12-
باس‌نیوز
