داعش لە شنگال و مەخموور و نزیک موسڵ بۆردوومانکرا

 داعش لە شنگال و مەخموور و نزیک موسڵ بۆردوومانکرا
دوانیوەڕۆی شەممە 12-12-2015، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەچڕی داعشیان لە گۆڕەپانی تەبادول لە نزیک بەنداوی موسڵ لە میحوەری بادووش بۆردوومانکرد، هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیش ئەنجامدانی 17 هێرشی ئاسمانی نوێی راگەیاند.

زیاتر لە سەرچاوەیەکی پێشمەرگە بۆردوومانی داعشیان لە نزیک بەنداوی موسڵ بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتیان " فڕۆکەکانی هاوپەیمانان زۆر بەچڕی داعشیان لە گۆڕەپانی تەبادول بۆردوومانکرد، کە تەنیا 5 کیلۆمەتر لە بەنداوی موسڵ دوورە".

ئەو سەرچاوانە ئاماژەشیان بۆ ئەوەکرد " لەئاکامی بۆردوومانەکەدا داعش زیانی پێگەیشتووە"، بەڵام بەدیاریکراوی ئاماژەیان بەزیانەکان نەکرد و گوتیان " ماوەیەك بۆردوومانەكە بەردەوام بووە".

هاوكات لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، کە 12 هێرشی ئاسمانییان لە عێراق و 5 ی دیکەیان لە سووریا بۆسەر بارەگا و سەنگەرەكانی داعش ئەنجامداون.
ئەنجامداوە.

بۆردوومانە لە ناوچەکانی نزیک لە شنگال، مەخمور، موسڵ، رومادی، ناحیەی بەغدادی ئەنجامدراون. لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، لە ناوچەکانی مەنبج و مارع هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراون، سەرجەم فڕۆکەکانیش بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانیان.














رووداو
Top