عەلی حوسێن: ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی بەرپرسیارتیی مێژوویمان لەسەر شانە

عەلی حوسێن: ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی  بەرپرسیارتیی مێژوویمان لەسەر شانە
عەلی حوسێن ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند هەر رێككەوتنێك بكەن لەگەڵ یەكێتی بە ئاشكرا دەیكەن، نەك بەنهێنی و پێچ و پەنا، یەكێتیش بەهەمان شێوە.



لە لێدوانێكیدا، علی حوسێن ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی لقی 2ی ئەو حزبە لە هەولێر، گوتی: "ئێمە و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەرپرسیاریەتییەكی مێژووییمان لەسەر شانە و هەردوولاشمان هەست بەو بەرپرسیارییەتیە دەكەین".



لەبارەی رێككەوتی پارتی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، عەلی حوسێن، گوتی: "تائێستە هیچ رێككەوتنێكی نهێنیمان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانیی كوردستان نەكردووە، ئەگەر هەر رێككەوتنێك بكەین، بە ئاشكرا دەیكەین و پێشم وایە یەكێتیش بەهەمان شێوەی ئێمە ئاشكرای دەكات".



پێشتر محەمەد حاجی محموود، سكرتێری سۆسیاڵیتی كورستان رایگەیاندبوو پارتی و یەكێتی رێككەوتنیان كردووە، بەڵام لەبەر دڵنەوایی لایەنەكانی تر قسە ناكەن.













باسنیوز
Top