"به‌دواداچوون بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌رده‌وامه"
(د. زۆزان سادق به‌روارى) په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى زه‌رد له لیژنه‌ى خوێندنى باڵا‌و په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "بۆ به‌دواداچوون و کێشه‌ى قوتابیان له‌دواى ڕاگه‌یاندن ناوه‌کان بۆ کۆلیژ و په‌یمانگاکان ناوى به‌شێک له‌قوتابیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆیه سه‌ردانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵام کرد ئه‌نجامه‌کانمان ده‌ست که‌وت دیاربوو که 59259 قوتابى فۆرمیان پێشکه‌ش کردبوو له‌وانه‌ش زانکۆ حکوومییه‌کان تا 34هه‌زار قوتابى وه‌رگرتووه به‌رێژه‌ى که‌مترین نمره که ده‌کاته سەدا63ـى بۆ به‌شى زانستى و 63.17ـه‌ش بۆ وێژه‌یى، له زانکۆ ئه‌هلیه‌کانیش دا 16 تا 20 هه‌زار قوتابى وه‌رده‌گرن."
(زۆزان به‌روارى) ده‌یشڵێ : "پاش ده‌رچوونى ناوه‌کان هه‌ندێک کێشه له‌لاى وه‌زاره‌ت بۆ قوتابیان دروست بووه ئینجا که‌مته‌رخه‌مى له‌لاى قوتابى بیت یاخود وه‌زاره‌ت، چونکه سیسته‌مى زانکۆلاین نوێیه و شاره‌زایى پێویسته بۆیه ناوى 2550 قوتابى ده‌رنه‌چووه به چه‌ندین هۆکار به‌ڵام تا ڕۆژى پێنجشه‌ممه واتا سبه‌ى ناوى ئه‌و قوتابیانه‌ش ده‌رده‌چن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر فۆرمه‌کانیان نووسراوه هه‌لبژاردنه‌کان نه‌گونجاون واتا نمره‌ى قوتابى بۆ ئه‌و زانکۆیه‌ى نووسراوه زیاتر یاخود که‌متره بۆیه وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م هۆکارانه تا قوتابیان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن ناوى ئه‌و قوتابیانه‌یان ڕاگرتووه."
گوتیشی: "حاڵه‌تێکى تریش هه‌یه که قوتابى وه‌رنه‌گیراوه پاش حه‌فته‌یه‌کى تر خۆى سه‌ردانى تۆمارى ئه‌و زانکۆیه بکات که ناوى خۆى لێ تۆمارکردووه له‌وێ فۆرمى ناڕه‌زایى پرده‌کاته‌وه که هاوشێوه‌ى نمره‌ى ئه‌و له کۆلیژێکى تر وه‌رگیراوه تا ئه‌ویش بیته وه‌رگرتن بۆیه وه‌زاره‌ت ته‌ماشاى ئه‌و نارهزایهش ده‌کات و تا پینجشهممهى دابێ ئه‌وانه‌ش یه‌کلا ده‌بنه‌وە."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و په‌روه‌رده دەیشڵێت: "بۆ ئه‌مساڵى خوێندن 38 کۆلیژ و به‌شى نوێ له زانکۆ حکومیوهکانى هه‌رێم و 18ـی تریش له زانکۆ ئه‌هلییه‌کان کراوه‌ته‌وه."
