توركیا به‌ ئاڵای‌ كوردستان پێشوازی‌ له‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌كات

توركیا به‌ ئاڵای‌ كوردستان پێشوازی‌ له‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌كات
ئەمڕۆ چوارشەممە 9-12-2015، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن سنرلیئۆغڵو، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرا، پەیامنێری رووداویش رایگەیاند ئاڵای کوردستان لە پێشوازی مەسعود بارزانی دانراوە.

لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە ئاڵای کوردستان لە پێشوازی بارزانی دانراوە و لە کۆبوونەوەکەی بارزانیش لەگەڵ سنرلیئۆغڵو، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، بەهەمانشێوە ئاڵای کوردستان و عێراق لەگەڵ ئاڵای تورکیا لەتەنیشت یەکدی دانراون".

بارزانی هەر ئەمڕۆ چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەنجامدەدات.









رووداو
Top