سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە
مەسعود بارزانی لەلایەن فەرەیدون سنرلیئۆغڵۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کە لە حکومەتی کاتیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو پێشوازی لێکرا.
هەریەکە لە سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەت و فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەندامی شاندی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانن بۆ تورکیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند دیدارێکی گرنگ لە تورکیا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات، لەگەڵ هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و داودئۆغڵۆ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆدەبێتەوە.
بارزانی لەسەر چەندین پرس و تەوەری گرنگ وتوێژ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەکات. لە باکووری کوردستان و تورکیاش چاوەڕێی ئەوە دەکرێت کە بارزانی رۆڵێکی کاریگەر لە دووبارە دەستپێکردنەوەی ئاگربەست و پڕۆسەی چارەسەری لە تورکیادا بگێڕێ.
رووداو
