سەلیم جبوری: ئازایه‌تی پێشمه‌رگه جێگه‌ی سوپاسی عیراقییه‌كانه .
ئه‌مڕۆ 9ی كانونی یه‌كه‌می 2015، سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له دیداری راوێژكاری په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش و بارودۆخی ئاواره‌كان رایگه‌یاند: "پێویسته په‌له بكرێت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان، نابێت هیچ ئاسته‌نگێك هه‌بێت له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان".
وتیشی: "دوای داعش كێشه‌ی ترمان ده‌بێت، بۆیه بۆ قۆناغی دوای داعش پێویستمان به پلانی پێشوه‌خته هه‌یه".
ئاشكراشیكرد: "هاوڵاتیان نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای شیعه‌و سونه پۆلێن بكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئازایه‌تی پێشمه‌رگه جێگه‌ی سوپاسی عیراقییه‌كانه".
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 9ی كانونی یه‌كه‌می 2015، دیداری راوێژكاری په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش و بارودۆخی ئاواره‌كان به به‌شداری پارێزگاكانی به‌غداو ئهنبارو دیاله‌و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو.
خه‌ندان
