بەئەمپێر كارەبا بە ماڵان دەدرێت

بەئەمپێر كارەبا بە ماڵان دەدرێت
بەرێوەبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کەوا لەئێستادا پێشنیارێکیان لەبەردەست دایە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەکەن، بۆئەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی سنوردار بکرێت، بۆ ھەر ماڵێک ٢٠بۆ٢٥ ئەمپێر کارەبا دەبێت.


بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئومێد محەمەد رایگەیاند:" پێشنیارێک لەوەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە، لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوە دایە و گەیشتوونەتە کۆتایی، بۆئەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان سنوردار بکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن کۆنترۆڵی پێدانی کارەبا بکەن، کاتژمێری زیاتری کارەباش بەھاوڵاتیان بدرێت، لەبەر ئەوەی لەوەرزی زستان خواست لەسەرکارەبا زیاتر دەبێت، خەڵک رێژەیەکی یەكجار زۆری کارەبا بەکار دەھێنن، بۆیە بەم شێوەیە پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە و ھاوڵاتیانیش نارازین، بۆیە ئەوپێشنیارە کراوە.



ئومێد محەمەد گوتیشی: ئەگەرێکی زۆر ھەیە ئەو پێشنیارە جێبەجێ بکرێت، چونکە لەبەرژوەندی ھاوڵاتیان دایە کە بۆ ھەر ماڵێک ٢٠ بۆ٢٥ ئەمپێر کارەبا دەبێت، ئەوکات لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان و حکومەتیش دایە، چونکە تێچوویەکی کەمتری پێویستە.



وتیشی: ھەرکاتێک لێكۆڵینەوەكە کۆتایی پێھات ئەو پێشنیارە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات، بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
Top