لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراق دواپێشهاتی سیاسییان تاوتووێ كرد

لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراق دواپێشهاتی سیاسییان تاوتووێ كرد
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا (سەرۆك بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی عێراق دواپێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێ كرا و باسی سەردانە چاوەڕواننەكراوەكەی (سەرۆك بارزانی) بۆ توركیا و ئەجێندای ئەو سەردانە كرا بە تایبەت بابەتی هاتنی سوپای توركیا بۆ نزیك شاری مووسڵ و ئەوەیش دووپات كرایەوە كە پێویستە ئەم بابەتە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارە بكرێت.

ڕۆژی سێشەممە 8ـی 12ـی 2015 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دوا پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێ كرد.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە پاراستنی سیادەی عێراق كرایەوە و باسی سەردانە چاوەڕواننكراوەكەی (سەرۆك بارزانی) بۆ توركیا و ئەجێندای ئەو سەردانە كرا بە تایبەت بابەتی هاتنی سوپای توركیا بۆ نزیك شاری مووسڵ و ئەوەیش دووپات كرایەوە كە پێویستە ئەم بابەتە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارە بكرێت.
Top