17 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له شنگال دۆزراوه‌ته‌وه
(شێخ شامۆ) نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی كوردستان، گوتی: تا ئێستا له شنگال و ده‌وروبه‌ریدا 17 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، ته‌نیا دوای ئازادكردنی شنگال زیاتر له 12 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، كه هه‌ندێك له‌و گۆڕانه‌ی پێش ئازادكردنی شنگال دۆزراونه‌ته‌وه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و به ده‌یان ڕوفاتیان لێ ده‌رهێنراوه.
گوتیشی: سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه كار بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كانی دیكه‌یش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی زانستیانه هه‌ڵبدرێنه‌وه، ئه‌وه‌یش شتێكی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه له ده‌ستكاری و تێكدان بپارێزرێن، چونكه زۆر پێویسته كه‌سانی شاره‌زا ئه‌و گۆڕانه ببینن و هه‌ڵبدنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دیكۆمێنت بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی شنگال به جینۆساید بناسرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له كاتی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ستكاری نه‌كه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه تا ببێته به‌ڵگه بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا هاتووه.
