قوباد تاڵه‌بانی: چاكسازی ئیداری ده‌كه‌ین
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8-12-2015 به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یوسف گۆران وزیری خوێندنی باڵا و چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی و حزبی مه‌راسیمی راگه‌یاندنی كۆتایی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی ریزبه‌ندی نیشتمانیی بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له وتارێكدا رایگه‌یاند: "ئێمه به‌رپرس نین، به‌ڵكو خزمه‌تكاری هاوڵاتیانین، گرنگه له‌گه‌ڵ خۆمان راستگۆ بین و له‌ویش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان راستگۆتر بین".
سه‌باره‌ت به چاكسازیی وتیشی: "هه‌نگاوی چاكسازی هه‌روا ئاسان نییه، به‌ڵام تاكو ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نێین، گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵا سنووردار ده‌بێت".
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: "له په‌روه‌رده تا ته‌ندروستی، له كاره‌با بۆ كشتوكاڵ تا كه‌رتی ئابووری به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان به‌ره‌و چاكسازی ریشه‌یی به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتر".
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی رانكین، یان ریزبه‌ندی، له سه‌ر ئاستی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر پێوه‌ری گونجاو هه‌نگاوێكه له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو گه‌شه‌پێدان به كه‌رتی خوێندنی باڵا."
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "گرنگه ریزبه‌ندی و خۆ ته‌قیم كردن ببێت به مۆدێلێكی حكومڕانی له‌پێناوی گه‌شه‌كردن و شه‌فافیه‌تدا، ئه‌ركی سه‌رشانمانه راستگۆ و شه‌فاف بین، و باشتر هه‌وڵ بده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیمان. چونكهن هاوڵاتیانمان شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن".
خه‌ندان
