وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا(فڕانك ڤالتێر شتانمایر) له‌ ڕێگه‌ی فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و، له‌ لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم(نێچیرڤان بارزانی) و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومییه‌وه‌ پێشوازی كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وا بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی)دا كۆ ده‌بێته‌وه‌.

لە مەراسیمی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەر یەك لە فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دڵشاد بارزانی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیا ئامادەبوون.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا(فڕانك ڤالتێر شتانمایر)، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ و (فوئاد مەعسووم) سەرۆککۆماری عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(عه‌بادی)دا كۆ بووه‌وه‌ و، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌، ئه‌ڵمانیا له‌ هاوكارییه‌ مرۆیی و پشتیوانییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێ.
Top