ده‌یانه‌وێ له بوودجەدا حیسابێكی تایبه‌ت بۆ دهۆك و ناوچه ئازادكراوه‌كان بكرێ
(شرین عه‌بدولڕه‌حمان دینۆ) ئەندامی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تایبه‌ت به بوودجه‌ی 2016ی گشت عێراق پێشنیارێكی تایبه‌تم به پارێزگای دهۆك پێشكه‌ش كردووه له په‌رله‌مانی عێراق بۆ لیژنه‌ی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی حیسابێكی تایبه‌تی بۆ بكرێت له بوودجەدا؛ چونكه ئه‌و هه‌موو ئاوارهیەی له‌و پارێزگایەدا نیشته‌جێن دەبێ ئاوڕێكی تایبه‌تیان لێ بدرێته‌وه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نووێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "داوای ئه‌وه‌شمان كردووه كه بەشێک له بوودجه‌ی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچه ئازادكراوه‌كان ته‌رخان بكرێت، وه‌كو شنگال و زوممار."
(شرین عه‌بدولڕه‌حمان) دەیشڵێ: "ئێستا لیژنه‌ی دارایی كاری خۆی له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2016 ده‌کات و كار له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیارانه‌ش ده‌كات كه په‌رله‌مانتاران پێشكه‌شیان كردووه.
