سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات
مەولوود چاویش ئۆغلۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند کە: "بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەكەیدا بۆ ئەنقەرە دوا پێشھاتە سیاسیی و ئەمنییەكانی ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا تاوتوێ بکات".
ھەرچەندە ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێ بارزانیی لە ئەنقەرە چاوی بە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا بكەوێت.
سەردانەكەی مەسعوود بارزانیی بۆ توركیا لە كاتێكدایە كە رەوشی سیاسیی ناوچەكە بە گشتیی لە بارودۆخێكی خراپدایە و بەهۆی جێگریبوونی هێزێکی تورکیا لە نزیکی شاری مووسڵ پەیوەندیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا بە دۆخی هەستیاردا تێدەپڕێ.
K24
