سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیران

 سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیران
لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین سلێمانی و دەوروبەری گرتەوە و بەهۆیەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ کاتێکی نادیار راگیران.

لە سلێمانی بنکەکانی بەرگری شارستانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی. رێكان جەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی پارێزگای سلێمانی رايگەیاند‌، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما‌و بەفرەی سنوورەكەیانی گرتووەتەوە، 42 بنكەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.












رووداو
Top