نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێت
ئه‌و نووسه‌ر و ھه‌ڵسووڕاوه كۆڵه‌وار و كورتبینانه‌ی كه دیاره نه‌وشیروان مسته‌فا رایسپاردوون داكۆكی لێبكه‌ن و تۆمه‌ته‌كانی سپی بكه‌نه‌وه، پێده‌چێ تا ئه‌م ساته‌وه‌خته وه‌كو پرسێكی ورووژاندن، یان وه‌ك بابه‌تێكی راگه‌یاندن سه‌یری درانه دادگای رێكخه‌ری گشتییان بكه‌ن و، نه‌زانن مه‌سه‌له‌كه یه‌كجار جیدییه! ھه‌ر بۆیه، پاساوی سه‌یر و سه‌مه‌ره بۆ تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی ده‌ھێننه‌وه و ده‌یانه‌وێت به دوو به‌ھانه‌ی بێ سه‌روبه‌ر، ئه‌ستۆپاكی له‌و تۆمه‌ته قورسانه بسه‌لمێنن و بێ منهتییش بۆ دادگاییكردنی ده‌رده‌بڕن و واده‌زانن ھه‌ر قسه‌یه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه، كاتێك خه‌ڵكی كوردستان و رای گشتی بۆیان ده‌ركه‌وت نه‌وشیروان مسته‌فا چی له ژێر سه‌ردا بووه و له ژووره تاریكه‌كانی گردی زه‌رگه‌ته خه‌ریكی چی بووه، ھه‌ر ئه‌وساته ھه‌موو خه‌ڵك له‌و راستییه تێگه‌یشتن كه ئه‌م قسانه خه‌ته‌رێكی جیددین و دادگایكردنی به‌دوادا دێت، ده‌بوایه نووسه‌ره كورتبینهكانی گۆڕان، نه‌ك ئێستا، به‌ڵكو ئه‌و ساته‌ی نه‌وشیروان له‌ژووره تاریكه‌كان ده‌یگوت " ئێمه كه‌ی كه‌یفمان لێبێت ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان تێكده‌ده‌ین، به ده‌م تێكی ده‌ده‌ین، پێویست به‌وه ناكات چه‌ك و شت بكڕین.
بیست و شتێك كونسوڵییه له ھه‌ولێره ته‌قه له دوانیان بكه ھه‌موویان ھه‌ڵدێن، په‌نجا و یه‌ك شه‌ریكه‌ی ئه‌جنه‌بی له كوردستان نه‌وت ده‌رده‌ھێنن دوو موھه‌ندسی بفڕێنه ھه‌مووی ده‌ڕوات و ده‌شی كه‌ین"، باش بیانزانیبایه رۆژێك دێت ئه‌م قسانه ئاشكرا ده‌بن و دادگاییكردنی به‌دوادا دێت.
قسه‌كانی نه‌وشیروان له‌چوارچێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی سیاسی و ئیعلامی چووه‌ته ده‌ر و، ئێستا بابه‌تێكی یاساییه و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. ھی ئه‌وه نییه به ئاسانی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت. دڵنیابن یاسا به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات.
ھه‌ر بۆ ئاگاداریی ھاورێبازهكانی و ئه‌وانه‌ی ھه‌وڵی رووسپیكرنهوهی ده‌ده‌ن، ئێستا ڕێچكه‌ی دادگاییكردنی نه‌وشیروان ده‌ستیپێكردووه و ئه‌وانه‌ی پشتگیریی تۆماره ده‌نگییه‌كه ده‌كه‌ن و پاكانه‌ی بۆ ده‌ھێننه‌وه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ پیلانه‌كه‌ی تێكه‌ڵكردووه، ده‌بێ بزانن ئه‌و پشتگیرییه، ئه‌وانیش ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی.
ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له ژووره تاریكه‌كان پیلانی بۆ داده‌نا، تاوانێكه به‌سه‌ریدا تێناپه‌ڕێت، به دڵنیاییه‌وه پارتی و خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌ر ھه‌لومه‌رجی سیاسی لێی ساردنابنه‌وه و ده‌ست له‌و دۆسییه‌یه به‌رناده‌ن.
ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان كردوویه‌تی و به قسه و ده‌نگی خۆیشی بۆ شاگردهكانی باس ده‌كات، ھی ئه‌وه نییه به ھیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشیی لێبكرێت. ئاخر چ تاوان و پیلانێك له‌وه گه‌وره‌تره گیانی خه‌ڵك و ئاسایشی كوردستان، بوون و نه‌بوونی كوردستان بكرێته ئامانج و، پیلان بۆ كوشتنی ئه‌و بیانییانه دابنرێت كه به زه‌حمه‌ت و ھه‌وڵێكی زۆری دیبلۆماسی و سیاسی ھاتوونه‌ته كوردستان .
قسه و پیلانه‌كانی رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان موئامه‌ره‌یه له‌سه‌ر ئایندهی كوردستان، سووكایه‌تین به به قوربانییانی ئه‌نفال و خوێنی شه‌ھیدان و سه‌دساڵ خه‌باتی گه‌لی كوردستان، ده‌بێت رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌گه‌ڵیدا ھه‌یه باجه‌كه‌ی بده‌ن. ئه‌و باجه‌یش له‌ڕێگه‌ی یاسا و دادگاوه ده‌درێت. گه‌لی كوردستان قبوولی نییه و حه‌قی خۆیه‌تی قبووڵی نه‌بێت به ھیچ بیانوویه‌ك چاوپۆشی و كه‌مته‌رخه‌می له‌م پرسه ھه‌ستیاره‌دا بكرێت، بۆیه چاوه‌ڕوان بن و ببینن كه چۆن دادگا نه‌وشیروان مسته‌فا و ھاوده‌ستانی سزا ده‌دات.
كوردستان TV
