لێدوانێکی فەرمیی لەبارەی تەندروستی تاڵەبانییەوە

 لێدوانێکی فەرمیی لەبارەی تەندروستی تاڵەبانییەوە




سکرتاریەتی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشـتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لێدوانێک لەبارەی تەندروستیی تاڵەبانی بڵاودەکاتەوە.



سکرتاریەتی تاڵەبانی لە دوایین رۆژنامەی کوردستانی نوێ‌ی زمانحاڵی فەرمیی یەکێتی لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، کە وەک پزیشک ئاماژەی پێکردووە، ئەنجامی پشکنینەکان دەریخستووە، کە باری تەندروستی جەلال تاڵەبانی ”زۆر باشە و زیاتر لە بەرەو پێش چووندایە“.



بەپێی لێدوانەکە، پزیشکی تایبەتی تاڵەبانی رایگەیاندووە، کە پشکنینی ئاسایی بۆ کراوە و دەرکەوتووە بە بەراورد بە پێشوو، باری تەندروستی تاڵەبانی ”زۆر بەرەوپێش چووە“.



رۆژی شەممە 6ـی کانوونی یەکەمی 2015، سکرتێری گشتیی یەکێتی بە فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتیی عێراق گەیەندرایەوە باشووری کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە لەلایەن خانەوادەکەی، بەبێ ئامادەبوونی سەرکردەکانی حزبەکەی پێشوازیی کرا.











باسنيوز
Top