ڕوونكردنەوەی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سوپای توركیاوە

ڕوونكردنەوەی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سوپای توركیاوە
بەڕێز سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بنكەیەكی سوپای توركیا لە دەوروبەری پارێزگای مووسڵ ڕوونكرنەوەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەت دا، ئەمە دەقەكەیەتی:

لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی تیرۆرستانی داعش، لە كۆتایی سالی ڕابردوو وڵاتی توركیا لە سۆران و قەڵاچۆلان دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە هێزی پێشمەرگە كردەوە و لە هەمان كاتدا بنكەیەكی دیكەی بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی دیكەی عێراقی لە پارێزگای مووسڵ كردەوە و لەوێش هاوكاریی پێویست لە بواری سەربازیدا پێشكەش كراوە. بە مەبەستی فراوانتركردنی ئەو بنكەیەی پارێزگای مووسڵ، لەم ڕۆژانەدا پسپۆڕ و كەلوپەلی پێویست گەیەنراوەتە ئەو بنكەیە.

سەفین دزەیی
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2015/12/5

Top