محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: ده‌بێ پشتگیری بارزانی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد سه‌ركه‌وێ
(محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود) سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى كه‌ركووك بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی: "له ئێستادا كورد جگه له‌وه‌ی فاكته‌رێكى به‌هێزى كوردستان و عێراقه، فاكته‌رێكى دیكه‌ی به‌هێزى رۆژهه‌ڵاتی ناوینشه و ده‌توانێت با‌ڵانسى ناوچه‌كه ڕابگرێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له شێوه‌كان. ئێستا دوو هاوپه‌یمانى له‌ناوچه‌كه‌دان یه‌كیان به سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌وه‌ى دیكه‌یان رووسیایه، پێگه‌ی كوردیش له ناوچه‌كه دا له‌وپه‌ڕی هێز دایه."
(كاكه حه‌مه) گوتیشى، سه‌ردانه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ وڵاتانى كه‌نداو به‌تایبه‌ت بۆ سعوودیا كه پێشوازییه‌كی بێهاوتا له‌لایه‌ن شای سعوودیا له (سه‌رۆك بارزانی) كرا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌بوو بۆ كورد؛ كورد كه هێشتا ده‌وڵه‌ت نییه و به‌و شیوه‌یه سعوودیا پێشوازی له سه‌رۆكه‌كه‌ی بكات، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه.
(محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود) ده‌یشڵێ:" پێویسته پشتگیرى له سه‌ردان و هه‌نگاوه‌كانى (سه‌رۆك بارزانى) بكه‌ین، چونكه پشتگیریه له مافى میلله‌تێك و له به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تى خۆمانه و هه‌موو ئه‌و سه‌ردانانه بۆ ئه‌وه‌یه تا پشتیوانى سیاسى و راگه‌یاندن و سه‌ربازى و ئیدارى و دارایى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بێت، چونكه كورد له‌شه‌ڕێكدایه زیاتر له 1000 كم سه‌نگه‌ره‌كه‌ی درێژبووه‌ته‌وه، شه‌ڕی دوژمنێكی وه‌ك داعش ده‌كات كه له‌سه‌دا 50 خاكی سووریای گرتووه و له سه‌دا 40ـیش خاكی عێراقی له‌ژێر ده‌سته، ته‌نیا پێشمه‌رگه توانیویه‌تی له خاكی خۆیدا ئه‌و دووژمنه وه‌ده‌ر بنێ.
