توركمانهكان به سهردانهكهی بارزانی بۆ وڵاتانی كهندا و خۆشحاڵن
(جەودەت نەجاڕ) ئهندامی پهرلهمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ وڵاتانی کەنداو بە تایبەتی بۆ وڵاتی عەرەبستان، لە ناوخۆ و دەرەوەیشدا دەنگی دایەوە، چونکە ئەو سەردانە بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستانە، ئەویش دەوڵەتی کوردییە، چونکە وەک دەزانین ڕۆژهەڵاتی ناوین لە گۆڕانکاریدایە، (سەرۆک بارزانی) باوهڕی بە هەموو وڵاتان هێناوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان نەگۆڕە و، لە هەمانکاتدا باوهڕی بە سەرکردەی زۆربەی وڵاتانی جیهان هێناوە، بە تایبەتی وڵاتێکی وەک وڵاتی سعوودیە کە جڵەوکێشی وڵاتە عەرەبیەکان دەکات، کە پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆی، لەگەڵ ئەوەیش ئەو سەردانە وەک سەردانێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو فەرمی بوو و بە گەرمی پێشوازییان لێ کرد؛ ئەو پێشوازیە لە کەم سەرکردەی وڵاتانی جیهان کراوە."
دهیشڵێ: "لە ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەموو لایەنەکان دەزانن کە ئەم وڵاتە پێویستی بە سەرۆکێکی وەک (سەرۆک بارزانی) هەیە بۆ ئەوەی ئەو کاروانە بگەیێنێتە کەنارێکی ئارام، بۆیە ئێمە وەک لایەنی تورکمان زۆر بەو سەردانە خۆشحاڵ بووین و، پێویستە هەموو لایەنەکان پشتگیری و پەنای (سەرۆک بارزانی) بن، چونکە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامی ئەو سەردانە بۆ هەموو لایەنەکان ڕوون دەبێتەوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی کەنداو چیی کردووە."
