"مهرجهعیهتی شیعه، دەبێ ڕوونكردنهوه بدات"
(عەرەفات كەرەم) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێكە شیحەكان مەراسیمەكانیان دەست پێكردووە، بەڵام هەموو ئەوانەی كە سروودە ئایینیەكان دەڵێن لە حوسەینیەكان و لەخۆیان دەدەن هێرش دەكەنە سەر كورد و هێزی پێشمەرگە! ئەمە بە ڕاستی زۆر مەترسیە لەسەر كورد و بەتایبەت ئەوانەی لە بەغدا و ناوچەكانی تری عێراق دەژین. چونكە ئەم میلیشیا شیعانەی لە شارەكاندا بڵاو بوونەتەوە، بێوەی نینە و، یاسایش دەبەزێنن و كەسیش نازانێ سەر بە كێن."
)كەرەم) ڕاشیگەیاند: "ئەم هوتافانەی شیعەكان داهاتووی عێراق بەرەو ئاقارێكی مەترسیدار دەبات و مەترسی لەسەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا دروست دەكات. پێویستە بە زووترین كات مەرجەعیەتی شیعە ڕوونكردنەوە لەم بارەیەوە بدەن. ئێمە ئەم بابەتەمان بە سەرۆكی پەرلەمانیش گەیاند بەڵام هیچ هەڵویستێكی نەبوو."
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونیشی كردەوە: "دوژمنانی كورد و ئەم میلیشیا شیعیانە زۆر ئیحراج بوون بەوەی كە هێزی پێشمەرگە بەو چەك و پێداویستیە كەمە توانیی ئەو هەموو سەركەوتنە گەورەیە بەدەست بێنێت و، شارۆچکەیەکی گەورەی وەكو شنگال لە دەست تیرۆرستان ڕزگار بكات. بۆیە هەڵسان لە شارۆچكەی خورماتوودا كێشەیان نایەوە؛ دەیانویست سەركەوتنەكانی شنگال و كەموكووڕییەكانی خۆیان بشارنەوە كە تا ئێستا نەیانتوانیوە گوندێكی وەكو بەشیر ئازاد بكەن."
